کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییانی شاری ڕوانسەر لەمەڕ خراپیی دۆخی هاتوچۆی نێو شار سکاڵایان تۆمار کرد

12:11 - 14 بەفرانبار 2721

لە نامەیەکدا کە هاووڵاتییانی ڕوانسەری بۆ فەرمانداریی ئەو شارەیان ناردووە، لەسەر شێوەی سەقەتی بەڕێوەبەری، خراپیی دۆخی هاتوچۆ و کرێ تاکسیی خاوەن تاکسییەکانی شار سکاڵایان تۆمار کردووە.

ئەوان وتوویانە: "هەر خاوەن تاکسییەک بە مەیلی خۆی نرخ دیاری دەکات و ئەگەر ڕەخنە دەگریت، پیاوخراپیش دەبیت. لەلایەکی دیکەوە شۆفێری ئاژانسەکانیش بە مەیلی خۆیان نرخ دیاری دەکەن و لە ئەگەری پرسین، هۆکارەکەی بۆ چۆنیەتیی دیاریکردنی نرخ لەلایەن یەکیەتیی تاکسیداران و ئاژانسەکان دەگەڕێننەوە".

هاووڵاتییان هەروەها وتوویانە، سەرەڕای سکاڵای زۆر تا ئێستا بەرپرسانی پەیوەندیدار تەنیا بە ئاگادارکردنەوەیەکی سادە لە کەسانی گەندەڵکار خۆش بوونە.