کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییانی ئیلامی و هەینییەکی بێ‌ئاگر

23:07 - 21 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: لە بانگەوازێکدا داوا لە هاووڵاتییانی ئیلام دەکرێت کە ئەم هەینییە وەکوو هەینییەکی بێئاگر تێپەڕ بکەن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە هۆی ئاگرکەوتنە بەر فراوانەکان لە دارستانەکانی شاری ئیلام و بەرکەوتنی خەسارێکی بەرچاو لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە، ئەنجومەنی شاخەوانانی ئیلام بە وەڕێخستنی کەمپەین و گرووپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆژی هەینییان بە رۆژی بێ ئاگر ناو دەبەن.

ئەنجومەنی شاخەوانیی ئیلام لە ژێر سەر دێڕی هەینیی بێ‌ئاگر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا داوا کراوە کە دارستانەکان پێویستییان بە سەرنجێکی تایبەت هەیە و لەو پێناوەش دا ئەم هەینیە بە هەینیەکی بێ ئاگر وەسف دەکەن.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەنجومەنی شاخەوانانی ئیلام داویان لە هاووڵاتییان کردووە کە سبەینێ هەینی رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان هاووڵاتییان لەئاگرکردنەوە لە سروشت خۆ ببوێرن تاکوو ئەم هەینییە سەرەتایەک بێت بۆ هەموو هەینییەکی بێ‌ ئاگرکردنەوە.

لە چەند حەفتەی رابردوودا ، دارستانەکانی ئیلام ئاگر کەوتنەوەیەکی بەر فراوانیان بەخۆوە بینیووە و ئەمەش خەسارێکێ بەرچاوی بە لەوەڕگەکانی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.