کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییان لە سنە: ئەگەر کێشەی زبڵەکان هەروا بەردەوام بێت کارەساتی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە

11:50 - 21 رەزبەر 2720

شارەداریی "سنە" کە هەتا ئێستا بۆ زبڵەکانی نێوشار ڕێکارێکی بەکەڵک و شێوەیەکی ستانداردی ڕەچاو نەکردووە، ئێستا زبڵ و زبڵدانەکان هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشین لە ئاستی شاردا و سیمای شاری بەتەواوی تێک داوە.

بە وتەی خەڵکی "سنە" لە هەندێک شوێنی شاردا زبڵدانەکان یان هەر نین یان ئەگەر هەبن وەک پێویست نین، ئەوەش بووەتە هۆی کەڵەکەبوونی زیاتری زبڵەکان.

ئەو هاووڵاتییانە ڕایانگەیاندووە، شارەداری پلان و بەرنامەیەکی بەکەڵکی بۆ ئەو کێشەیە نییە و بەو شێوەیە بچێتە پێش کارەساتێکی ژینگەیی و مرۆیی لەو شارەدا ڕوو دەدات.

خەڵکی "سنە" بەنیسبەت کێشەی زبڵەکانی ئەو شارەوە لەلای شارەداری ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەڵام لە دوای ئەو هەمووە بەڵێنییانەی بەرپرسانی ڕێژیم  هیوابڕاو بوونە و ڕایانگەیاندووە، ژیانی خۆمان و بنەماڵەکانمان لە مەترسیدایە و کەسیش بەهانامانەوە نایەت.