کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییان لە ئیلام بەنیسبەت نەبوونی دەوا و دەرمانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی

11:14 - 28 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی پارێزگای ئیلام بەهۆی نەبوونی دەوا و دەرمانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و باس لەوە دەکەن دەرمانی تایبەت بۆ نەخۆشە تایبەتییەکان لەو پارێزگایەدا دەست ناکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە پارێزگای ئیلام، سەرەڕای ئەوەیکە کەمیی دەوا و دەرمان هەیە، لە دەرمانخانەکانی ئەو شارە و زۆربەی شارەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە، بەهۆی ئەوەیکە دوکتوری لێ نێیە، خەڵک تووشی کێشە بوونە.

لە لایەکی دیکەشەوە هەندێک دەوا لەو پارێزگایە نییە یان دەرمانی تایبەت بۆ نەخۆشەکان نییە یان زۆر کەمە کە ئەویش لە هەندێک دەرمانخانەدا دەست دەکەوێت.

هاووڵاتییان بەهۆی نەبوون و کەمیی دەرمانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. هاوکات هاووڵاتییان باسیان لەوە کردووە کە بەهۆی کەمیی هەندێک دەرمانی تایبەت، دوکتورەکان بەتایبەتی دەرمانی تایبەت بۆ نەخۆشەکان تەجویز دەکەن کە خەڵک ناچارن بە نرخێکی گران بیانکڕن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دەوا و دەرمان لەو پارێزگایە بە شێوەی عادڵانە لە دەرمانخانەکاندا بڵاو ناکرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە باس لەوە دەکەن، دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سنووری مێهران قاچاخی دەرمان دەکەن کە هیچ لایەنێکی ڕێژیم پێش بەو کارە ناگرێت.

شپرزەبوونی دۆخی ئابووریی ئێران، بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ خەڵک و زیاتر لە هەر شتێکیش گرانبوون و دەستنەکەوتنی دەرمانی نەخۆشییە تایبەتەکانی لێکەوتووەتەوە کە لەسەر ژیانی خەڵک کاریگەریی زۆری داناوە.