کوردستان میدیا: شێرئهحمهد شیرانی، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی زاهیدانه‌وه به تۆمه‌تی دژایه‌تیی خوا و پێغه‌مبه‌ر به ٢٢ ساڵ زیندان و دوور خرانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌رده‌بیل، سزا دراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هرانا، شێرئهحمهد شیرانی که ٣ ساڵی پێش ئێستا له تاران ده‌سبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ک بۆ بۆ دهسبهسهرگهی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی زاهیدان راگوێزرابوو، له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی زاهیدانه‌وه به ٢٢ ساڵ زیندان و دوور خرانه‌وه بۆ ئه‌رده‌بیل، سزا دراوه.
ناوبراو له درێژه‌ی ٣ ساڵی رابردوودا له هه‌ر چه‌شنه موره‌خه‌سی هاودیتنێک بێبه‌ش بووه و ته‌نیا دوو جار بۆ ماوه‌ی ٢ خوله‌ک له رێگای ته‌له‌فوونه‌وه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌بووه.
ناوبراو پاش ٣ ساڵ ده‌سبه‌سه‌ر کران له دهسبهسهرگهی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوه‌ندیی زاهیدان راگوێزراوه و پاشان سزاکه‌ی پێ راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌و زیندانییه سیاسییه پاش ٤٠ رۆژ له تێپه‌ڕ کردنی سزاکه‌ی له زیندانی ناوه‌ندیی زاهیدان، به‌بیانووی روومه‌تی مه‌زهه‌بی بۆ قه‌ره‌نتینه و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوه و هه‌تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ست نییه.