کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی دەورلێداونەوەی گەمارۆوە ئابورییەکان و دەربازبوون لە دەست گوشارە ئابوورییەکانی ئامریکا هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر.
هەوڵەکانی ئامریکا لە سزادانی، تاک، گرووپ و ئەو کۆمپانیانەی کە هەوڵ دەدەن، هاوکاریی ڕێژیمی ئێران بکەن یان یارمەتیی بدەن کە گەمارۆ ئابوورییەکان دەور لێ بداتەوە، بەردەوامە.
لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی بریتانیایی بە ناوی "ئەلکساندێر جۆرج"، تەمەن ٧٧ ساڵە، بە تۆمەتی فرۆشتنی کەلوپەلی فڕۆکەی شەڕکەر بە ڕێژیمی ئیران، بە ٢ ساڵ و نیو زیندان مەحکووم کراوە.
ناوبراو کەرەستەی شەڕکەری ڕووسیەیی و ئامریکایی وەک: " " MIG " "F4 "ی لە ڕێگای چەند کۆمپانیایەکەوە بە ڕێژیمی ئێران فرۆشتووە.
گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا، سەرەڕای گەمارۆوەکانی شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ڕێژیمی ئێران و هەر وڵات و کۆمپانیاگەلێک کە گەمارۆوە ئابوورییەکان دەور لێ بدات، لەگەڵ جەریمە و سزای نەختی بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ساڵانە چەندین هاووڵاتیی ئێرانی، کە زۆربەیان دووناسنامەیین، بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی نیزامی بە ڕێژیمی ئێران و هەروەها دەورلێدانی گەمارۆوەکان، لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایییەوە دەسبەسەر دەکرێن.