کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە کوژرا

12:38 - 29 بەفرانبار 2720

هاوڵاتییەکی شاری بانە بە ناوی "یووسف فەتاح زادە" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم کوژران.

ڕۆژی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ لەسەر ٢٩ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی شاری بانە بە ناوی "یووسف فەتاح زادە" کوڕی ''مەحموود و عەشرت" لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە سێڕێیانی "بۆیێنـ"ـی سەر بەو شارە، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی بۆیین و گیانی لێ ئەستێندرا.

بنەماڵەی "یووسف فەتاح زادە" لەو پێوەندییەدا ڕایانگەیاند کە، کوڕەکەیان هاوڕێ لەگەڵ ٣ کەسی دیکە، شەو لە گوندی "خووڕی ئاوا"ی سەر بەو ناوچەیە میوان بوون و لە کاتی گەڕانەوەدا، لە سێڕێیانی "بۆیێن" لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شوێنەوە، بە بێ ئاگادارکردنەوە دەکرێنە ئامانج و بەداخەوە لە یەکەم دەسڕێژدا کاک "یووسف" گیانی لەدەست دەدات.

"یووسف فەتاح زادە" خەڵکی شاری بانەیە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

برایەکی "یووسف فەتاح زادە" بەناوی "بەهمەن فەتاح زادە" لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە دایە و چەکی پێشمەرگایەتیی کردووەتە شان و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی بەڕێوە دەبات.