کوردستان میدیا

یەکشەممە 5ی جۆزەردان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەک لە لوڕستان بانگهێشتی دادگا کرا

12:03 - 4 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری خوڕەمئاواوە بانگهێشت کرا.

هاووڵاتییەکی لوڕ بە ناوی "محەممەد ڕەفیعی"، خەڵکی پارێزگای لوڕستان، لە لایەن دادگای ئینقلابی خوڕەمئاواوە بانگیهێشت و لێپێچینەوەی لێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" و " بێڕێزی بە عەلی خامنەیی"  به سێ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

بەرپرسانی دەزگا و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران، لە جیاتی یارمەتی و هاوکاریی خەڵک لێقەوماوی لوڕستان بە بیانووی جۆراوجۆر هاووڵاتییان دەسبەسەر دەکەن.

هاووڵاتییانی لافاولێدراوی پارێزگای لوڕستان و ئەهواز لە دژواترین دۆخدا دەژین، بەڵام ڕێژیمی ئێران لە ترسی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ڕێگای هێزەکانی خۆی و  هێنانی حەشدی شەعبییەوە لە بیری سەرکوتی خەڵکدایە.