کوردستان میدیا: ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، میاندواو و بۆکان، حوکمی ٣١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ١٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراویان بەسەردا سەپا.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی موکریان، ٣ هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بەناوەکانی ئیرەج محەممەدی، محەممەد ئەمین ئاگووشی و ئەحمەد پوولادخانی، هەرکام بە ١٠ ساڵ زیندان لە زاهیدان مەحکووم کراون.
محەممەد ئەمین ئاگووشی لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، ئەو هەواڵەی پـژڕاست کردۆتەوە و گوتوویەتی: پەروەندەی ئەو ٣ هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای نیزامیی ورمێ، بە تۆمەتی سیخوڕی، بە ١٠ ساڵ زیندانی لە زاهیدان حوکم دراوە و بەهۆی ناڕەزایەتیی ئەو سێ هاووڵاتییە، پەروەندەکەیان لەمەڕ پێداچوونەوە بۆ شوورای بەرزی وڵات نێردراوە.
ناوبراو لە درێژەدا پەڕژاوەتە سەر ئەوەش کە: شوورای بەرزی وڵات پاش پێداچونەوەی پەروەندەی ئەو سێ هاووڵاتییە حوکمەکەی پەسند کردووەتەوە و هەرکەم لەوانەی بە ١٠ ساڵ زیندان تەعزیری لە شاری زاهیدان مەحکووم کردووە.
بەپێی وتەی محەممەد ئەمین ئاگووشی، لە بـڕیاری دادگادا هاتووە: ئەگەر ئەو سێ هاووڵاتییە نەپاڕێنەوە و تۆبە نەکەن دەبێ لە تاراوگەدا حوکمەکەیان تێپەڕ کەن.
ئیرەج محەممەدی خەڵکی میاندواو، ،محەممەد ئەمین ئاگووشی و ئەحمەد پوولادخانی خەڵکی پیرانشار، لە بانەمەڕی ١٣٨٨ی هەتاوی دەسبەسەر کران و ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دان.
هەروەها بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەژار رەمەزانی، رەشید (کەریمە شەل) و مەولوود خورشیدی، سێ هاووڵاتیی گوندی کوول ئاوایی شاری بۆکانن، کە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەگشتی حوکمی ١٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو و ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیرییان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بەسەردا سەپاوە.