حوسییەکان لە مانگی فێڤرییەی ڕابردووەوە، سەرەڕای هەموو بانگەواز و ئاگادارییە نێونەتەوەییەکان و بە گرینگینەدان بە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ، هێرشی خۆیان بۆ سەر ناوچەی "مارب" درێژە پێ داوە.
هاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاند: "فڕۆکەخانەی سەنعا بۆ سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان بووە بە شوێنی هێرش بۆ دەرەوەی سنوورەکان".
ئەو هاوپەیمانییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی نوامبر لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە کە حوسییەکان بە یارمەتیی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان، فڕۆکەخانەی سەنعا، خەڵکی ئاسایی و دامودەزگای نێو شاریان کردووەتە ئامانج.