کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوژینی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "سەردەشت" کۆچی دوایی کرد

12:26 - 21 جۆزەردان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "ئامان محەممەدی"، هاوژینی شەهید "عەبدوڵڵا محەممەدی"، خەڵکی "ڕەبەت" سەر بە شاری "سەردەشت"، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامان" ژنێکی حیزبدۆست و هاوژینێکی وەفادار بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستانەوە دەکرد.

شەهید "عەبدوڵڵا محەممەدی" ناسراو بە "فەقێ عەوڵا"، ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە گوندی "نواوێ" سەر بە شاری "سەردەشت" لەدایک بوو.

ناوبراو دوای پەلاماری ڕێژیمی داگیرکەر بۆ سەر خاکی کوردستان، بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەی چەکی شەرەفی لە شان کرد و وەکوو فەرماندە هێز، ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام  شەهید "عەبدوڵڵا" لە ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەک دژی ڕێژیمی پەت و سێدارە، لە شوێنێک بە ناوی "پشتی چوالان"، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

دایە "ئامان" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی هاوژینەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە "ڕەبەت" بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری دایە "ئامان" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.