ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی دایە "فاتمە کەریمی" هاوژینی شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان شەهید "حوسێن جەنگی" خەڵکی ئاوایی "بەلقەزەنـ"ـی سەڵماس لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە "فاتمە" ژنێكی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو. ئەو وەک ژنێکی دڵسۆز بە شانازییەوە باسی لە ڕێباز و خەباتی هاوسەری شەهیدی دەکرد.
شەهید "حوسێن جەنگی" دوای ئەوەیکە ڕێژیمی داگیرکەری ئێران هێرش دەکاتە سەر خاکی کوردستان پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت.
لە ڕێکەوتی ٨ی ڕێىەندانی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە حەماسەیەکی مێرخاسیی و بەرگری لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی شیمالی کوردستان، لە شەڕە بەناوبانگەکەی گوندی "سیاوانـ"ـی "سەڵماسـ"ـدا شەهید گڵکۆی شەهید "حوسێن" لە "بەلقەزەن" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
داوی شەهیدبوونی ناوبراو دایە "فاتمە'' ئەرکی سەرپەرەستیی بنەماڵە و منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت.
تەرمی دایە "فاتمە" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بە کۆچی دوایی ئەو ژنە تێکۆشەر سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "فاتمە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.