دایە "شازێ قاسمیڕاد" هاوژینی شەهید "ئەحمەد پاشایی"، خەڵکی گوندی "گۆجاڕ"ی تەرگەوڕ سەر بە ورمێ، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە "شازێ" ژنێکی نیشتمانپەروەرو حیزبدۆست بووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە هاوژینەکەی و هەروەها بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. ناوبراو ژنێکی خۆشەویست و جێگای ڕێزی گوندی "گۆجاڕ" بووە.
شەهید "ئەحمەد قاسمیڕاد" ناسراو بە "پێشوو"، دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە مەتەرێزی خەبات بۆ گەل و نیشتمانەکەی چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.
دەرەنجام شەهید "ئەحمەد" لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی وێڕای چەند هاوسەنگەری، لە جادەی "سلیوانا ــ تەرگەوەڕ" کەوتە بەر هێرشی هەوایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوون.
تەرمی دایە "شازێ" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.