کوردستان میدیا: پارتی ماف و ئازادییەکان (هاکپار)، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و سیاسەت و خەباتی حیزبی دێموکراتی بەرز نرخاند.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٧ی هه‌تاوی "ڕه‌فیق قه‌ره‌قۆچ"، سه‌رۆکی پارتی ماف و ئازادییه‌کان (هاکپار) به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی ئەو پارتە سه‌ردانی ده‌سته‌ی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و له لایه‌ن شاندێکی حیزبەوە به سەرپەرەستیی "مسته‌فا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازییان لێ کرا.
ڕه‌فیق قه‌ره‌قۆچ، سه‌رۆکی گشتیی پارتی ماف و ئازادییه‌کان، باسێکی گشتی له‌سه‌ر وه‌زعی سیاسیی کورد، هه‌لومه‌رجی باکوور و چوارچێوه و چالاکیی پارتهکەی پێشکه‌ش کرد.
ناوبراوباسی لەوە کرد پرسی کورد و مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی بۆ ئێمه ئامانجی یه‌که‌مه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین، له ڕێگای چه‌سپاندنی فێدرالیزمهوه له تورکیه ماف و ئازادییه‌کانی کورد ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین. پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌وان وه‌ک پارتێکی فه‌رمی و یاسایی ده‌یانه‌وێ له ڕێگای ئاشتیخوازانه‌وه خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان درێژه پێ بده‌ن.
قه‌ره‌قۆچ، سیاسه‌ت، خه‌بات و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی جێگای په‌سند و به‌رز نرخاند.
پاشان "مسته‌فا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات باسێکی له‌سەر وه‌زعی ئێران، کۆماری ئیسلامی و کورد له ڕۆژهه‌ڵات پیشکه‌ش کرد و ڕایانگه‌یاند که لە ئێران‌دا ژیان و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک له‌وپه‌ڕی خراپییه و هیوا و ده‌رفه‌تێک بۆ ژیانی نه‌ماوه. هۆکاری ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێژیمی پاوانخواز و سه‌ره‌ڕۆی کۆماری ئیسلامی. بێ‌کاری، گه‌نده‌ڵی و زۆرداری ئه‌مڕۆ له هه‌موو کات ئاشکراتر و به‌ربڵاوتره، بۆیه ناڕه‌زاییه‌تییه‌کانی خه‌ڵک به شێوه‌ی جۆراوجۆری وه‌ک خۆپیشاندان، مانگرتن و ... زیاتر له جاران به‌رچاو ده‌که‌وێ و به‌رۆکی ڕێژیمیان گرتووه.
هیجری لە قسەکانیدا ئاماژه‌ی به ده‌ستێوه‌ردان و ئاژاوهگێڕییەکانی ڕێژیمی ئێران و هه‌وڵدانی بۆ په‌رته‌وازه‌یی له جیهان و ناوچەکە کرد و به‌تایبه‌ت به شێوه‌ی ئاشکرا و به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ پێش‌گرتن و لاوازکردنی پرسی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ده‌دا.
لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات ئاماژه‌ی به گوشاره جیهانی و ناوچه‌یییه‌کان بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران کرد، که هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی ڕێژیمی ئێران.
لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە بەشێکی دیکه‌ی قسەکانیدا، ئاماژه‌ی به خه‌بات و تێکۆشانی کورد له ڕۆژهه‌ڵات کرد. ناوبراو باسی لە پێکهێنانی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران و هه‌وڵدان بۆ هاوکاریی له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه ئێرانییه‌کان و پێکهێنانی لێکتێگه‌یشتنی ده حیزب و رێکخراوی سیاسی کرد و پێکه‌وه‌بوون و پشتبه‌ستن به خه‌ڵکی به مه‌رجێکی سه‌ره‌کیی سه‌رکه‌وتن زانی.
له کۆتاییدا هه‌ر دوو لایەن له‌سه‌ر درێژه‌دان و به‌رده‌وامیی پێوه‌ندی و خه‌باته‌که‌یان پێداگرییان کرد.