یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بە بۆنه‌ی كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان بۆ ساڵی ١٤٠٠-١٣٩٩ی هه‌تاوی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوی کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان!
مامۆستایان و قوتابییانی ئازیز!
په‌روه‌رده و بارهێنان له گرینگ‌ترین و بنه‌ڕه‌تیترین هزر و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤه له سه‌ر گوی زه‌وییه. كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتووی جیهان به په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌میانه و مۆدێرنی شانازی ده‌كا و به شانازییه‌وه باس له ئه‌رک و كارنامه‌ی شكۆداری زانست و پێشكه‌وتن و په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م بۆ بارهێنان و فیركاریی سه‌رده‌م ده‌كات. به‌ڵام له وڵاتی به‌ڵالێدراوی تاج و عه‌مامه‌ی ئێران‌دا، كۆنه‌په‌ره‌ستی و دواكه‌وتوویی، به‌جێگای كتێب و وانه‌ی سه‌رده‌م، پر كراوه له پێداهه‌ڵگوتنی تاج و عه‌مامه و له خورافات ئهخێندراوه. هه‌ر بۆیه له‌وه‌ها فه‌زایه‌كدا ڕه‌شه‌بای تاریكی و بێهیوای خۆی به سه‌ر هه‌موو قوناغه‌كانی په‌روه‌رده و بارهێنان له ئێران و كوردستاندا كێشاوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی دواكه‌وتوویی و ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌ره‌ڕۆیی و سیستمێكی داخراو ئیدیۆلۆژیک و داخراو، قوتابخانه‌كان بووەته شوێنی نائومیدی بۆ مامۆستا و قوتابییان و قوتابخانه كراوه به شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌وادی هۆشبه‌ر، خۆكۆژی و ده‌یان دیاره‌ی ناحه‌زی دیكه. ئه‌گه‌ر له سه‌د ساڵی ڕابردوو مێژووی په‌روه‌رده و بارهێنان بڕوانین، ده‌بینین له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و دێموكراتیكدا خاتوو "ماری كوریـ"ـیه‌كان پێده‌گه‌ن و خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن. به‌ڵام له میژوویی په‌روه‌رده و بارهێنان له ئێران‌دا شیخ فهزڵووڵاكان له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده و بارهێنانی سه‌رده‌م ده‌ژایه‌تی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خوێندن و چوونه قوتابخانه بۆ كچان به حه‌رام ده‌زانن. له سه‌رده‌می ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشدا، به گرتن و زیندانیكردن و ته‌نانه‌ت ئێعدامكردنی مامۆستایانی قوتابخانه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به پڕكردنی نێوه‌رۆكی كتێبه‌كان به خورافات و دواكه‌وتوویی چ له بواری زانستی و زانستی ئینسان، قوتابی هه‌م له خوێندن و خوێندنه‌وه و فێربوون و هه‌م له ئاینده خۆی، نائومید ده‌كات. چوونكه ده‌بێنیت كه "زارا محهممهدییـ"ـه‌كان به تاوانی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی كوردی تووشی گرتن و حوكمی زیندانی درێژخایه‌ن ده‌بن. هه‌ر بۆیه ڕاندوومانی خوێندن له ئێران و كوردستاندا له حاڵه‌تی داكشان دایه.
مامۆستایانی ماندوونه‌ناس و نیشتمانپه‌روه‌ر!
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بڕیاری داوه له ١٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادا به شێوه‌ی ناوچه‌كانی(سپی، زه‌رد، سوور) ده‌رگای قوتابخانه‌كان له ئێران و كوردستان به ڕووی قوتابییاندا بكاته‌وه. ئه‌وه له كاتیكدایه كه په‌تای كۆرۆنا هێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆنترۆڵ نه‌كراوه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی گرانی و بیكاری و چوونه‌سه‌رووی قیمهتهكانی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێ بایه‌خبوونی دراوی ئێران، بنه‌ماڵه هه‌ژار و ده‌ستكورته‌كان توانایی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی خویندن و لیباس و جانتا و كهوشیان بۆ قوتابی نییه. هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری خوێندن به شێوه‌ی ئانلاین له كوردستاندا به‌هۆی نه‌بوونی ئینتێرنێت و له‌وه‌ش گرینگتر نه‌بوونی ئیمكاناتی ماڵیی بنه‌ماڵه‌كان بۆ كڕینی كه‌ره‌سته‌ی وه‌ک موبایل و لەپ تاپ و ئایپهد و گرانیی قیمه‌تی ئه‌و كه‌ره‌سانه كه له توانای بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی كورددا نییه، هه‌رگیز له كوردستان خوێندنی ئانلاین سه‌ركه‌وتوو نابێت. هه‌روه‌ها له كوردستان به سه‌دان قوتابخانه پێویستییان به نوژنكردنهوه و پێداویستیی تەندروستی و پزشكی له سه‌رده‌می كۆرۆنادا هه‌یه و به‌شێک له قوتابخانه‌كان به‌هۆی تێكڕوخان بۆ وانه وتنه‌وه نابن. هه‌روه‌ها مامۆستایان كێشه‌ی مووچه‌یان هه‌یه و به‌شێكی زۆر له مامۆستایان بۆ دابینكردنی بژیوی ژیان كاری دووهه‌م و سێهه‌م ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌ركی مامۆستایان له سه‌رده‌می كۆرۆنا و گرانی و بیكاری و چوونه‌سه‌رووی قیمهتهكاندا زۆر قورسه. مامۆستا له‌لایه‌ک ده‌بێ له وهشیاركردنهوهی قوتابییان و پاراستنیان له‌و په‌تایه و هه‌م له په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی به ئه‌ندێشه‌ی سه‌رده‌میانه و هزر و ئه‌ندێشه‌ی كوردایه‌تی هه‌نگاوی مه‌زن هه‌ڵگرن و قوتابخانه‌كان بكه‌نه سه‌نگه‌ری زانست و وانه‌ی كوردایه‌تی و خه‌باتی شار و وهشیاركردنهوهی قوتابی و بنهماڵەی قوتابییان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
قوتابییانی خوشه‌ویست!
ئێوه‌ی ئازیز هیوا و داهاتووی نیشتمانن و ده‌بێ خۆتان به زانست و په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م و مۆدیرن په‌روه‌رده بكه‌ن و هه‌نگاو بنین بۆ داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ وڵاته‌كه‌مان له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات. باش بزانن كه ئێوه هیوای دواڕۆژی نیشتمانن.
هه‌ر بۆیه ئه‌ركی ئێوه له خه‌باتی شاردا، خۆپێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردن به زانستی سه‌رده‌مه. له سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به باشی كه‌ڵک له‌و فه‌زایه بۆ سوود وه‌رگرتن و فیربوونی زیاتر له‌پێناو خۆپێگه‌یاندن و خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌ركی نیشتمانی و خه‌باتی ڕزگاریخوازی له‌پێناو دابینبوونی مافه نهتهوایهتییهكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته.
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران وێڕای پێرۆزبایی كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له مامۆستایانی نیشتمانپه‌روه‌ر و قوتابییانی ئازیز، هیواخوازه كه هه‌م خۆتان له په‌تای کۆرۆنا بپارێزن و ڕێنوێنییه‌كانی پزیشكی له‌به‌رچاو بگرن و هه‌م خۆتان بۆ ساڵیكی چاره‌نووسساز هه‌م له بواری خوێندن و فێربوون و خۆپێگه‌یاندن له ساڵی تازه‌ی خوێندنی ١٣٩٩- ١٤٠٠ی هه‌تاوی و هه‌م بۆ به گوڕوتینتركردنی خه‌باتی شار له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، بۆ وه‌دێهێنانی مافهنهتهوایهتییهكانی گه‌له‌كه‌مان خۆتان به په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م ته‌یاره بكه‌ن.
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
١٢ی خه‌رمانانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی