حاجی "حاته‌م یووسفی" کەسایەتیی خۆشناوی کامیاران ڕۆژی دووشه‌مه ڕێکەوتی ١٠ی سه‌رماوه‌ز ماڵاوایی لە ژیان كرد.
حاجی "حاته‌م" كوڕی حاجی "محەممەد" ساڵی ١٣٢٠ی هه‌تاوی له‌دایک بووه. ناوبراو كه‌سێكی تێگه‌یشتوو و خاوه‌ن پێگه‌ی ناوچه‌كه بوو و به‌هۆی یارمه‌تیدانی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مداهاتی ناوچه‌كه، هه‌موو كات جێگای ڕێزی خه‌ڵک بوو.
حاجی "حاتەم" له كاتی بوومه‌له‌رزه‌ی "سهرپێڵـ"ـدا له‌و كه‌سانه بوو كه هاوكارییه‌كی زۆری بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌و ناوچه‌یە به‌ڕێ كرد.
ناوبراو ئامۆزای شه‌هید "تاهیر په‌رویزی" بوو و له‌نێو خه‌ڵک و كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ردا جێگای تایبه‌تی هه‌بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.