![](/weney-mallperr/12619.jpg)
كوردستان میدیا: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی به‌په‌سندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك به‌كۆی ده‌نگ، داوای له‌هه‌موو وڵاتان كرد په‌یوه‌ست بن به‌به‌ره‌ی شه‌ڕ دژی داعش.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا كه‌چه‌ند ڕۆژ پاش هێرشه‌تیرۆریستیه‌كه‌ی پاریس، له لایه‌ن فه‌ڕانسه‌وه ئاماده‌كرابوو، هاتووه: داعش، مه‌ترسییه‌كی جیهانی و بێ وێنه‌یه‌دژی ئاشتی و ته‌ناهیی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ئیزنی به‌كارهێنانی هه‌موو ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌ك‌دژی داعش ده‌دات و له‌وڵاتانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌توانایان هه‌یه، داوا ده‌كات هه‌موو ڕێوشوێنێ دژی داعش له‌عێراق و سووریه‌بگرنه‌به‌ر.
بڕیارنامه‌ی ناوبراو هه‌روه‌ها داوا له‌وڵاتان ده‌كات تا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بیانییه‌كان كه‌به‌نیازن په‌یوه‌ست بن به‌ڕیزه‌كانی داعش له‌عێراق و سووریه‌و داواكاره‌له‌پاڵپشتیی و دابینكردنی پاره‌بۆ ئه‌م رێكخراوه‌یه‌پێشگیری بكه‌ن.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه‌له‌سه‌ر پێویستیی به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كرده‌وه‌تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌گلاون.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ئه‌شتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌وتووێژێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێم.ئێس.ئێن.بی.سی ڕوونی كرده‌وه: ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌تا تاكتیكی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش بگۆڕێ، تاكتیكێ كه‌له‌وانه‌یه‌ده‌ستێوه‌ردانی هێزی زه‌وینیی بگرێته‌خۆی.