کوردستان میدیا: ئه‌گه‌ر له تاران‌دا ئه‌م ڕاپۆرته ده‌خوێننه‌وه، پله‌ی كه‌ش و هه‌وا نزیكه له ٢٢ پله، كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ش سارد نییه. به‌ڵام نزیك به ٦٠٠ كیلۆمێتر دوورتر له ئێوه، له شین ئاوا پله‌ی كه‌ش و هه‌وا ١٧ پله‌یه و هه‌ڵبه‌ته له شوێنێكی وه‌ك تیكابیش ١٤ پله‌یه. ئێستا نامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی وزه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه پیشانی ده‌دات، زستانێكی زۆر سارد و پڕ له بارین له پێشه، سه‌رمایه‌ك هاوشێوه‌ی زستانی ساردی ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی. كه‌ش و هه‌وا به زوویی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران ساردتر ده‌بێت. به‌شێكی زۆر له‌م ناوچانه هه‌ڵبه‌ته له ناوچه به‌شخوراو و گوندییه‌كاندایه، شوێنێك كه له‌وێدا به شێوه‌ی جاران پۆله‌كانی خوێندن به كووره و سۆبه‌ی نه‌وتیی ناستاندارد گه‌رم ده‌كرێن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ندروست نییه و هه‌ر ده‌قه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی شین ئاوایه‌كی دیكه له ئارادایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سڵامه‌ت نیووز له زاری هه‌مشه‌هری ئانلاین، له ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاوی بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ستاندارد كردنی كه‌ره‌سته‌كانی گه‌رماده‌ری قوتابخانه‌كان له ڕێگه‌ی پاره‌ی فرۆشی گازه‌وه ته‌رخان كراوه. له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، هه‌ندێ هه‌وڵ له‌م بواره‌دا دراوه و ٦٤ هه‌زار پۆلی خوێندن ته‌یار كراون به كه‌ره‌سته‌ی گه‌رماده‌ری ته‌ندروست. به‌ڵام هێشتا ١٣٦ هه‌زار پۆل وه‌ك پێشوو بێبه‌شن له بوونی كه‌ره‌سته‌ی گه‌رماده‌ری ته‌ندروست. به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نوێژنكردنه‌وه، په‌ره‌پێدان و ته‌یاركردنی قوتابخانه‌كان تا كۆتایی ئه‌مساڵ ٤٠ هه‌زار پۆلی خوێندنی دیكه ته‌یار ده‌كرێن به كه‌ره‌سته‌ی گه‌رماده‌ری ته‌ندروست، كۆتایی ئه‌مساڵ یانی كاتێ كه به‌هار دێت و سۆبه نوێیه‌كان خه‌ونێكه بۆ ساڵه‌كانی داهاتوو.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نوێژنكردنه‌وه، په‌ره‌پێدان و ته‌یار كردنی قوتابخانه‌كان به شێوه‌ی نێونجی تێچووی ستاندارد كردنی كه‌ره‌سته‌كانی گه‌رماده‌ر بۆ هه‌ر پۆلێ، ٧ میلیۆن تمه‌ن خه‌مڵیندراوه.
به‌م پێیه ده‌كرێ بوترێ ته‌ندروست كردنی هه‌موو پۆله‌كانی خوێندن، پێویستی به بوودجه‌یه‌ك نزیك به هه‌زار ملیارد تمه‌نه. به سه‌ره‌نجدان به ئاسته‌نگه‌كانی بوودجه‌ی فێركاریی و په‌روه‌رده، دووره ئه‌م كێشه‌یه به‌جارێ چاره‌سه‌ر و بنبڕ بكرێ، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ لانیكه‌م ستانداردكردنی كه‌ره‌سته‌كانی گه‌رماده‌ری قوتابخانه‌كان له ناوچه سارد و به‌شخوراوه‌كاندا خێراییه‌كی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ.
٤ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دڵته‌زێن له قوتابخانه‌كاندا
١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٣٧٦ی هه‌تاوی، ئاگركه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌یه‌كی شاری شفت له پارێزگای گیلان: خێرایی با بووه هۆی ئاگرگرتنی سۆبه‌ی پۆله‌كه كه هه‌ڵبه‌ته به فیداكاریی مامۆستای پۆله‌كه قوتابییه‌كان خه‌سارێكی ئه‌وتۆیان به‌رنه‌كه‌وت.
٢٤ی به‌فرانباری ١٣٨٣ی هه‌تاوی، ئاگركه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌یه‌ك له سفیلان له لۆردگانی پارێزگای چوارمه‌حاڵی به‌ختیاری: ئاگرگرتنی سۆبه‌ی نه‌وتیی پۆله‌كه بووه هۆی سووتمانی ١٣ قوتابیی كچ و كوڕ.
١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٥ی هه‌تاوی، ئاگركه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌یه‌ك له مه‌رودەشتی پارێزگای فارس: گڕگرتنی سۆبه نه‌وتییه‌كه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بوو، كه بووه هۆی سووتمانی خه‌ستی ٨ قوتابی ئه‌و قوتابخانه.
١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له قوتابخانه‌ی شۆڕشی ئیسلامیی شین ئاوا له پیرانشاری پارێزگای ورمێ: گڕگرتنی سۆبه‌ی نه‌وتیی پۆله‌كه بووه هۆی سووتمان و برینداربوونی ٢٨ قوتابی و گیان له‌ده‌ست دانی ٢ قوتابیی بێ تاوان.
تێبینی: هه‌موو ساڵێ له هه‌ندێ له قوتابخانه‌كانی ئێران‌دا كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه و گڕگرتنی سۆبه‌ی نه‌وتی یان نه‌شتی گاز له سۆبه‌ی گازیی پۆله‌كانه‌وه ده‌بێته هۆی سووتمان، بریندار بوون، ژه‌هراویی بوون و گیان له‌ده‌ست دانی قوتابیان.