کوردستان میدیا: دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی UNPO لە فەرانسە بە بەشداری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بەڕێوە برد.
ڕۆژی ٢٢ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، له وڵاتی فه‌رانسه ، ٢٨هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر (UNPO)، به به‌شداریی دوکتور "عه‌لی عه‌بدیلزاده"، نوێنه‌ری حیزب له‌م ڕێكخراوه‌یه، به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆكی UNPO, ڕاپۆرتی كار و چالاكیی ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كرد. هاوكات له لایه‌ن سكرتاریەتی ڕێكخراوه‌كه به‌رنامه و پلانی كاری شه‌ش مانگی داهاتوو خرایه به‌ر باس.
له درێژه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كوونهوهكه دا، هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی له لایه‌ن به‌رپرسی ماڵی UNPO، پێشكه‌ش كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی باسی كۆنگره‌ی داهاتووی ڕێكخراوه‌ی UNPO كرا.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد، پێشنیاری گۆڕین و زیادكردنی چه‌ند به‌ند له به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی UNPO دا.
بەشی کۆتاییی کۆبوونەوەکە بۆ باسکردن لە سەچەندین پرس و پێشنیاری جیاواز تەرخان کرابوو. له‌م به‌شه‌دا دوکتورعه‌لی عه‌بدیلزاده، نوێنه‌ری حیزب ، زانیاریی وردی دا به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر سه‌باره‌ت به مووشه‌كبارانی بنكه‌و باره‌گاكانی حیزبی دێموكرات له لایه‌ن ڕێژیمی تێرۆریستیی كۆماری ئیسلامی.
عەبدیلزاده، له به‌شكی قسه‌كانیدا باسی لەوهكرد كه كۆماری ئیسلامی به درێژای مێژووی خۆی تاوانی دژ گه‌لی كورد و گهلانیتری ئیران ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه شۆڕشی گه‌لی كورد بۆ ئازاد و مافه‌ره‌واكانی به‌چۆكدا بێنێت.
دوای قسه‌كانی نوێنه‌ری حیزب ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به تێكڕا هاوخه‌می و پشتوانی خۆیان ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات و گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه كه چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئیستا ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر (UNPO) له به‌یانامه‌یه‌كی ڕه‌سمیدا به توندی مووشه‌كبارانی بنكه و باره‌گاكانی حیزبی دێموكرات له لایه‌ن ڕێژیمی تێرۆریستیی كۆماری ئیسلامییه‌وه مهحكووكم كرد و پشتوانی خۆی ده‌ربری له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات و گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر، دوای یه‌ك ڕۆژ كاری بەردەوام بە سەرکەوتویی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.