![](/weney-mallperr/12671.jpg)
كوردستان میدیا: مائۆریسیۆ ماكێری، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌رژانتین، له وتووێژێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له بۆینێس ئایرێسی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئێران بۆ به‌دوادچونی هاوبه‌شی دۆسیه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستیی ناوه‌ندی هاویاریی جووله‌كه‌كانی ئه‌رژانتین (ئامیا) له ساڵی ١٩٩٤دا بوو. ئه‌مه یه‌كه‌م لێدوانی فه‌رمی له‌م بواره‌دایه. ماكێری له دژبه‌رانی سه‌رۆك كۆماری پێشینی ئهرژانتینه. به بڕوای هه‌ندێك كریستینا فێرناندێز، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌رژانتین له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سازانی كردبوو.
ڕێككه‌وتنی هێمابۆكراو له ژانویه‌ی ساڵی ٢٠١٣، (به‌فرانباری ١٣٩١) له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران و ئه‌رژانتین واژۆ كرا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، دوو وڵات قبووڵیان كرد به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه دۆسیه‌ی تیرۆری ئامیا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بنكه‌ی هاویاریی جووله‌كه‌كانی ئه‌رژانتین، كه بوو به هۆی كوژرانی ٨٥ شارۆمه‌ندی جووله‌كه و برینداربوونی زیاتر له ٣٠٠، داواكاری گشتیی ئه‌رژانتین به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای به به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشه تێرۆریستییه زانی.
دوابه‌دوای ڕێككه‌تنی دوو ساڵ پێشی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران و ئه‌رژانتین، ئالبێرتۆ نیسمان، سه‌ردۆزگه‌ری دۆسیه‌ی ئامیا، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی به جۆرێك سازان وه‌سف كرد و تاوتوێ كردنی هاوبه‌شی دۆسیه‌كه‌ی به پێشێلكهریی یاسای قه‌زایی ئه‌م وڵاته پێناسه كرد.
ئالبێرتۆ نیسمان هه‌روه‌ها، ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی پله‌به‌رزی ئه‌رژانتین بۆ وێنه كریستینا فێرناندێز، سه‌رۆك كۆمار و هێكتۆر تیرمان، وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی به سازان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕۆڵی كاربه‌ده‌ستانی ئێران له هێرشه تێرۆریستییه‌كه‌ی ئامیا تۆمه‌تبار كرد.
له به‌فرانباری ١٣٩٣(ژانویه‌ی ٢٠١٥)، ڕێك دوو ساڵ پاش ڕێككه‌وتنه‌كه، ته‌رمی ئالبێرتۆ نیسمان، كاتژمێرێ پێش له ئاماده‌بوونی ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی شایه‌تیدان له به‌رامبه‌ر كۆنگره‌ی ئه‌رژانتین، له حه‌مامی ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه. ناوبروا بڕیار بوو له‌م كۆبوونه‌وه داخراوه‌دا له‌مه‌ڕ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر سازانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌رژانتین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا خستبوویه به‌ر باس، شایه‌تی بدات.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوو ڕۆژ پێشی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌رژانتین، مائۆریسیۆ ماكێری، له حیزبی دژبه‌ری خاتوو فێرناندێز، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.