هونه‌رمه‌ندی كورد "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی خاکەلێوە له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا به نه‌خۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو دوای ٢٥ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه، ئه‌مڕۆ دوای كاتژمێر یەکی نیوه‌ڕۆ كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" خاوه‌نی ده‌یان سروودی نیشتمانییه و سروودهكانیشی بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌رانسەوی وه‌رگێڕدراون.
"جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" له ساڵی ١٩٤٤ی زایینی له شاری خانه‌قین له دایک بووه، به‌ڵام له شاری هه‌ولێر ده‌ژیا، بڕیارە هه‌ر له هه‌ولێر به خاک بسپێردرێت.