کوردستان میدیا: هونەرمەندی ناسراوی نەتەوەی کورد، "ناسر ڕەزازی"، لە پەیامێکی ڤیدئۆییدا، داوای لە خەڵکی کوردستان کرد بە هانای لافالێدراوانەوە بچن.
ناسر ڕەزازی، هونەرمەندی ناسراوی نەتەوەی کورد، لە ڕێگەی "کەمپەینی زاگرۆس چاوەڕێمانە، زاگرۆس چەشەڕوومونە"، بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە خەڵکی لافاولێدراوی پارێزگای لۆڕستان داوای لە خەڵک کردووە، کە بە یارمەتییەکانیان خەم و دەردەکانی خەڵکی لافاولێدراو ساڕێژ بکەن.
ڕەزازی، لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە، کە دەسەڵاتی حاکم لە خەڵکی کوردستان دەترسێت و ئێمە دەبێت پشتیوانی خۆشک و براکانی خۆمان بین.