کوردستان میدیا

چوارشەممه 26ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندی نەتەوەی کورد "نەجمەدین غوڵامی" میدیاکانی ڕێژیمی ئێرانی مەحکووم کرد

13:43 - 18 جۆزەردان 2721

هونەرمەندی نەتەوەی کورد "نەجمەدین غوڵامی" بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکانی لە ماڵپەڕ، لاپەڕە، کاناڵ و میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە لە کاناڵی فەرمیی ناوبراو بڵاو بووەتەوە هاتووە:

پەیامێک بۆ ماڵپەڕ و لاپەڕە و کاناڵ و میدیاکانی سەر بە حکوومەتی کۆماری سێدارە

لەم ڕۆژانەدا بینیم گۆرانیەکانی من لە زۆربەی مێدیاکانی سەر بە حکوومەتی کۆماری سێدارە بڵاو دەبێتەوە ، هەر لەم کاناڵەوە بەم ئەدمینانەی لایەنگری حکوومەت ڕادەگەیەنم بە هیچ شێوازێک مافیان نییە کارەکانی من لەم شوێنانە بڵاو کەنەوە ، داواکارم مافی کۆپێ ڕایت بپارێزن.

تەنیا تۆڕەکۆمەڵایەتیە فەرهەنگی و ئەدەبیەکان و ئەو میدیایانەی لایەنگری نەتەوەی کورد و خەڵکی چەوساوەی کوردستان و ژێر دەستی حکوومەتی سێدارەن  مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی منیان هەیە.

بە سپاسەوە براتان نەجمەدین غوڵامی

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی

وڵاتی سۆئید ستۆکهۆڵم

کاناڵی: تایبەتی نەجمەدین غوڵامی