ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان، "حەبیبوڵڵا مەفاخری" ناسراو به "حبیبوڵڵا ملهیی" هونەرمەندی فولکلۆری ناوچەی لەیلاخ سەر بە شاری سنە لە تەمەنی ۸٤ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ''حەبیبوڵڵا ملەیی'' ساڵی ۱۳۱٥ی هەتاوی لە گوندی "مله"ی سەر بە شاری دێولان چاوی بە دنیا هەڵێناوە.
ناوبراو نزیکەی ١٥ ئاڵبۆمی لە بوارەکانی گۆرانیی فولکلۆری ئەو ناوچەیە تۆمار کردووە و زیاتر لە ١٠٠ گۆرانیی فولکلۆری ئەو ناوچەیە لە بەرهەمەکانی ناوبراون.
ئەم هونەرمەندە کوردە، نزیکەی ٥٠ ساڵ لە بواری مۆسیقای فولکلۆر درەوشاوەتەوە و بە بەرهەمهێنانی بەرهەمی تایبەت، خزمەتیکی زۆری بە فەرهەنگ و هونەری کوردی کردووە.
''حەبیبوڵڵا ملەیی'' دانیشتووی گوندی "قەڵا" سەر بە شاری قوروە بوو و تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاک ئەسپێردرا.