کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی ناوچەی "سونقوڕ و کولیایی" کۆچی دوایی کرد

12:38 - 19 خەزەڵوەر 2720

هونەرمەندێکی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی "سونقوڕ و کولیایی" پاش تەمەنێک خزمەت بە مۆسیقای کوردی لەو ناوچەیەدا کۆچی دوایی کرد.

"ئەمانوڵڵا تاهیری" ناسراو بە "ئامان دای" لە هونەرمەندانی ناوچەی "سونقوڕ و کولیایی" سەر بە پارێزگای کرماشان، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر کۆچی دوایی کرد و یادی بۆ هەمیشە هەرمان مایەوە.

ناوبراو لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری مەقاماتی ناوچەی کرماشان بوو و هەروەها لە ژەنینی "دووزەلە"دا زۆر شارەزا و مامۆستا بوو.

ناوبراو زیاتر لە ٧ دەیەی بەردەوام لە بواری دووزەلەژەندندا چالاکیی کردووە و وەک درێژەدەری بەرەی دووزەلەژەنان دەهاتە ئەژمار.