کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی کورد ٢٠ زیندانیی لە پاوە و هەورامان ئازاد کرد

11:32 - 5 سەرماوەز 2720

"موحسێن چاوشی" هونەرمەندی کورد لە هەوڵێکی مرۆڤدۆستانەدا بە کۆکردنەوەی یارمەتی، ٢٠ زیندانی کە بەهۆی کێشەی ماڵییەوە لە زینداندا بوون، ئازاد کرد.

ئەو هونەرمەندە سەرجەم ١٣٦.٥ ملیۆن تمەن پارەی ئەو ٢٠ کەسە زیندانییەی داوە.

ماوەیەک پێش "موحسێن چاوشی" ٨ زیندانیی لە زیندانی بۆکان ئازاد کردبوو. ناوبراو بۆ ئازادیی ئەو ٨ زیندانییە ١١٠ ملیۆن تمەن پارەی دابوو.

"موحسێن چاوەشی" لەدایکبووی شاری خوڕەمشارە. بەهۆی ئەوەیکە باوکی کارمەندێکی کۆمپانیای نەوت بووە له کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە کۆچیان کردووە بۆ خوڕەمشار و موحسێن لەوێ لەدایک بووە.

 لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق خێزانەکەیان چوونەتە شارەکانی کرماشان و دواتر مەشھەد و لە کۆتاییدا لە تاران نیشتەجێ بوونە.

ساڵی ٢٠١٥ لە گۆرانییەکی ھاوبەش لەگەڵ "سینا سەرلەکـ"ـدا بە ناوی "مینا"، توانییان پێکەوە گۆرانییەکی ھاوبەشی کوردی بخوێنن. ئەمە یەکەمین ھەنگاوی چاوشی بوو بۆ وتنی گۆرانی بە زمانی دایکیی خۆی.