کوردستان میدیا

پێنجشەممه 2ی جۆزەردان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

12:14 - 16 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لە شاری کامیاران، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە دنیای هونەر کرد.

مامۆستا "عیزەتوڵڵا حەقشناس"، ناسراو بە "مامە عیزەت" یەکێک لە هونەرمەندانی ناوسراوی کورد، خەڵکی شاری کامیاران، سەر بە پارێزگای سنە کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە کوردە، میراتداری "دەنگی چەمەری" بوو.

تەرمی ئەو هونەرمەندە لە نێو ئاپۆرای خەڵكی ناوچەکە و هونەرمەنداندا بە خاک ئەسپێردرا

چەمەری شێوازێک لە مۆسیقایە کە تایبەت بە ڕێوڕەسمی مردووناشتنە. ئەمڕۆ چەمەری زۆرتر لە ناوچەی کرماشان و ئیلامدا باوە.