![](/weney-mallperr/1429.jpg)
کوردستان میدیا: خه‌ڵکی شاری ٤ هه‌زار که‌سیی گه‌هواره له پارێزگای کرماشان، به هۆی که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی رێژیم به‌ره‌وڕووی بێ‌کاری و کۆچبه‌ری بۆته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کرماشان پۆست، خه‌ساره‌کانی خۆڵ‌بارین و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کان، خه‌ڵکی شاری گه‌هواره تووشی گرفتی وشکه‌ساڵی و باخ و مه‌زراکانیان تووشی بێ ئاوی بوونه‌ته‌وه.
بڕیار بووه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی به‌شێک له کێشه و گرفتی خه‌ڵک شاری گه‌هواره، به‌نداوێک دروست و له ساڵی ١٣٨٩ ئاوگیری بکرێت، به‌ڵام هه‌نووکه‌ش ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه. پارێزگاری کرماشان به‌ڵێنیی داوه له ساڵی ١٣٩٢ ئاوگیری بکرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته ته‌نیا هیوای خه‌ڵکی شاری گه‌هواره ئه‌و به‌نداوه‌یه هه‌تا له دڵه‌ڕاوکێی باخه‌کانیان رزگار و کۆتایی به وامه‌کانیان بێت.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، یه‌کێک له سه‌رچاوه‌ی ماڵیی خه‌ڵکی شاری گه‌هواره، جۆره سێوێکه که زۆر به که‌می ده‌ست ده‌که‌وێت و له کۆنه‌وه به باشترین سێ‌و باسی لێوه کراوه.
باخداران له‌و بڕوایه دان که رێژیمی ئێران و لێپرسراوان پێوه‌ندیدار هیچ گرینگییه‌ک به کێشه و گرفتی خه‌ڵک و باخدارانی شاری گه‌هواره ناده‌ن.
پاڵپشتی نه‌کردن له به فرۆش گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌کانیان، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی بیمه، پشتیوانی نه‌کردن له خانه‌نشین کردن و هاوکاری نه‌کردنی باخداره‌کان له گه‌رینگترین داخوازی و په‌رۆشیی باخدارانی شاری گه‌هواره‌ن.

![1431.jpg]({imagepath}/1431.jpg)
![1430.jpg]({imagepath}/1430.jpg)