کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هیندوستان دەستی بەسەر کەشتییەکی کوڕەکانی "عەلی شەمخانیـ"ـدا گرت

12:18 - 30 رێبەندان 2721

دادگایەک لە هیندوستان بەهۆی نەبوونی مۆڵەت دەستی بەسەر کەشتییەکی کوڕەکانی "عەلی شەمخانی" سەرۆکی شورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێژیمی ئێراندا گرت.

بەندەری دەوڵەتیی هیند ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییە بەبێ بوونی مۆڵەت لە ئاوەکاندا هاتوچۆی کردووە.

ئەو کەشتییە سەر بە شیرکەتی "ئادمیرالـ"ـە کە خاوەنەکەی "حەسەن و حوسێن" کوڕەکانی عەلی شەمخانی سەرۆکی شورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێژیمی ئێرانن.

بەرپرسێکی ڕێکخراوی دەریاوانیی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییەی پشتڕاست کردووەتەوە ،بەڵام وتوویەتی لەبەر ئەوەی ئەو کەشتییە بە ئاڵای ئێرانەوە لە ئاوەکاندا هاتوچۆی نەکردووە کەوایە ڕێکخراوی دەریاوانیی ئێران لێی بەرپرسیار نییە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم نەیوتووە کە کەشتییەکە بە ئاڵای کام وڵات لە ئاوەکاندا هاتوچۆی کردووە، بەڵام وتوویەتی کە ڕەنگە لەبەر نەبوونی مۆڵەت لە بەندەری "کاندێلا" لە هێند دەستی بەسەردا گیرابێت.