کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هیچ وڵاتێک ئامادە نییە لەگەڵ ئێراندا گرێبەست واژۆ بکات

18:45 - 30 پووشپەڕ 2720

"بیژەن نامدار زەنگەنە" وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێران وتوویوتی؛ لە ئێستادا هێچ وڵاتێکی جیهان نەک هەر ئامادە نییه لە هیچ بوارێکدا لەگەڵ ئێمەدا گرێبەست واژۆ بکات بەڵکوو تەنانەت لە سەر گرێبەستەکانی پێشووتریش درێژە بە کارەکانیان نادەن".

ئەو وەزیرەی ڕێژیم بە ئاماژە بە چەند گرێبەستی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەیکە ئامادە نەبوونی وڵاتانی بیانی بۆ بەستنی گرێبەستی نوێ لە داهاتوودا ئێمە تووشی کێشەی گەورەتر دەکات.

وەزیری نەوتی ڕێژیم باسی لەوەش کردووە کە تەنانەت وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان وەک "چین" و "ڕووسیە" وەک پێشتر خوازیاری بەستنی گرێبەست نین و یان نایانهەوێت ئەو گرێبەستانەی کە مۆڵەتیان تەواو بووە نوێ بکەنەوە.

ئەو قسانەی "زەنگەنە" ئەو پەڕی داڕمانی و تێکشکاویی سیاسەتی ئابووریی و دەرەوە و کەمبوونەوەی متمانەی نێودەوڵەتیی بەنیسبەت ڕێژیمی ئێران دەردەخات کە بەتەواوی لەو بارەوە تووشی شکست هاتووە.