کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی سایبێریی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر چەند شیرکەتی بیانی

12:10 - 23 خەزەڵوەر 2720

شیرکەتی ئامریکایی ـ ئیسرائیلیی "چێک پۆینت" ئاشکرای کردووە کە ٧ شیرکەتی ئیسرائیلی و یەک شیرکەتی ئیتالیایی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشی سایبیریی کراوەتە سەر.

ئامانجی ئەو هێرشە سایبێرییەی ڕێژیم ئەوە بووە کە زانیارییەکانی ئەو شیرکەتانە بەدەست بێنێت و دواتر "باجگیریـ"ـیان لێ بکات.

ڕێژیمی ئێران لە هێرشی سایبێریی خۆی بۆ سەر بنکە و ناوەندە زانستییەکانی وڵاتانی بیانی دەیهەوێت دەستی بە زانیاریی نهێنیی ئەو بنکە و ناوەندانە ڕابگات.

وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا ساڵی ڕابردوو، ٩ ئێرانیی بە تۆمەتی دزیی سایبێری بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران خستبووە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوه.

ئەرتشی سایبێریی ئێران، بەشێک لە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ئەژمار دەکرێت کە سەرقاڵی چالاکی لە فەزای سایبریی جیهاندایە و ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی بۆ چاوەدێری لە ڕێگای هەک و دەسپێڕاگەیشتن بە زانیاریی گرینگ لە جیهان دامەزراوە.