کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی سەلەفییە جیهادییەکان بۆ سەر لاوانی سەقز چەندین برینداری لێکەوتەوە

18:20 - 25 بانەمەڕ 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ، دەستەیەک لە سەلەفییە جیهادییەکان لە شاری سەقز بە ناوەکانی ''ئەمین ئەحمەدپوور ناسراو بە ئەمین عەبە قلوو، پەیمان غەفاری و ئەرسەلان ڕەزایی'' و کۆمەڵێکی دیکە بە چەقۆ و شمشێر هێرشیان کردووەتە سەر چەند لاوی ئەو شارە و زۆر بەسەختی برینداریان کردوون.

شوناسی ئەو چەند لاوەی کە هێرشیان کراوەتەسەر بەم چەشنەیە: ''هاوڕێ مەلەکی، سەلمان نەقشبەندی، شەهرووز کوهزادی، سالار ئەسلەم و مێهرداد کەریمی''.

''هاوڕێ مەلەکی'' برینەکەی زۆر قووڵە و باری تەندروستیی ناجێگیرە و ئێستاش لە نەخۆشخانەی خوومەینیی شاری سەقز لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، نەخۆشخانەی خومەینی لەژێر چاودێریی وردی هێزە ئەمنییەتییەکاندایە و بە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئیزن نادەن سەردانی ئەو کەسانە بکرێت.

ئەوە لە حاڵێکدایە دوو حەوتوو لەمەوبەر سەلەفییە جیهادییەکان لە گەڕەکی داسێرانی شاری مەریوان هێرشیان کردبووە سەر خەڵکی مەدەنیی ئەوە شارە و چەند کەسێکیان لێ بریندار کردبوو.