![](/weney-mallperr/10481.jpg)
کوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان بە هاوکاریی دەستوپەیوەندییەکانی رێژیم لەو شارە، شەوانە لە مزگەوتەکان کۆ دەبنەوە و دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و رێکخراوەکانی دیکەی کوردستان ئامووزشی عەقیدەتی دەدەن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو کۆبوونەوانە دووشەممەی هەر حەفتەیەک بەرێودەچێت و لەوێدا ئامووزشی عەقیدەتی دەدەن و بەم شێوەیە دیانهەوێت لاوان و تازەلاوانی ئەو شارە دژی حیزبی دێموکرات هان بدەن و سەرەڕای ئەوەش تەوهین و بێ حورمەتی بە پیرۆزییەکانی ئەو حیزبە دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: هێزی سپای پاسداران و دەستوپەیوەندییەکانی رێژیم لە مزگەوتەکانی کوڵتەپەی بۆکان، میراوا، مەجبوورئاوا، عەلی ئاباد و مزگەوتی جامیعەی بۆکان، بۆ کۆبوونەوەی شەوانەی خۆیان کەڵک وەردەگرن.
رێژیمی ئێران بەردەوام بە هەموو شێوازێک لە هەوڵی چەواشەکردن و دژایەتیی حیزبە کوردییەکانە و بۆ لاوازکردنی پێگەی ئەو حیزبانە پەنا بۆ هەر کارێک دەبات و بەتایبەت ماڵپەڕەکانی سەر بە سپای پاسدارن و وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیم بە توندی هێرش دەکەنە سەر حیزبی دێموکرات و بێ رێزی بە پێرۆزییەکانی ئەو حیزبە دەکەن.
هەروەها لە درێژەی پیلانە دزێوەکانی رێژیمی ئێران بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات، رێژیمی ئیسلامی بە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جۆراجۆر لە مزگەوکان لە هەوڵی ئەوەدایە کە لاوان بۆ لای خۆی رابکێشێت و بۆ مەبەستە دزێوەکانی خۆی کەڵکیان لێ وەردەگرێت.
گادەر. د