کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش کرایە سەر دوو پایەگای نیزامی لە عێراق

11:52 - 23 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: هێرشی مووشەکی بۆ سەر پایەگای هەوایی "بەلەد" لە باکووری بەغدا، تووڕەبوونی ئامریکای بەدواوە بووە و داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە کە تاوانباران سزا بدات.

شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکه‌ی  ئاسمانیی "به‌له‌د" کران و بەو ھۆیەوە دوو ئەفسەر و دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون.

بەرپرسانی وڵاتی عێراق ڕایانگەیاندووە، بنکه‌ی ئاسمانیی بەلەد کراوەتە ئامانجی ٨ مووشەکی کاتیۆشا.

بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هیچ هێزێکیان لەم پایەگایەدا نەبووە.

"مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەمبارەوە لە تویتێکدا، تووڕەیی خۆی لەم هێرشە دەربڕیوە و داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە کە تاوانبارانی ئەم هێرشە سزا بدرێن.

هەروەها باسی لەوە کردووە کە دەبێ پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لەلایەن ئەو گرووپانەوە کە بەرانبەر بە دوڵەتی عێراق وەفادار نین، کۆتایی پێ بێت.