سەرۆکی باڵای هێزی دەریایی ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەز ڕایگەیاندووە کە ئامریکا پاش چەندین مانگ هێرشی ناوچەیی و ڕاگرتنی کەشتییەکان لە دەریاکاندا و تەنانەت سەرەڕای هەبوونی ناکۆکی لەنێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەرنامەی ناوکی، گەیشتووەتە دۆخی پێشگرتنی وریایانە لەگەڵ ئێران.
دەریادار "سامۆئێل پاپارۆ" چاوەدێری ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئامریکا و جێگیر لە بەحرەین، ڕایگەیاندووە: "ئێمە گەیشتووینەتە پێشگرتنێکی هەستیارانە؛ ئەم پێشگرتنە وریایانە بە سەرنجدان بە ڕووداوە جیهانییەکان زەحمەتتر دەبێت".
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە تێگەیشتووە کە ڕێژیمی ئێران لەنێو دەریادا چالاکییەکانی بە وریاییەوە ئەنجام دەدات و چالاکییەکی ناپێویست و ئاژاوەگێڕانە و بە ڕیسکەوە ئەنجام نادات.
پێشتر "پاپارۆ" ڕایگەیاندبوو کە چالاکییەکانی ئێران نەترسانە و هەڵخڕێنەرانەیە. قسەکانی ئەو بەرپرسەی هێزی دەریایی ئامریکا دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا دەستی لە ئاژاوەگێڕییەکانی لە ئاوەکانی ناوچەکەدا هەڵگرتووە.