کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێڕێزیی بە جلوبەرگی کوردی مەحکووم کرد

11:47 - 30 بەفرانبار 2720

دوای ئەوەیکە لە کاناڵی ٢ی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بێڕێزی بە جلوبەرگی کوردی کرا کاردانەوەی خەڵکی کوردستانی لێکەتەوە.

پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەنیسبەت ئەو کردەوەیەی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران هەڵویستیان گرت و ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

پێشمەرگەکانی کوردستان لە پەیامی جیاوازدا ڕایانگەیاندووە بێڕێزیی بە جلوبەرگی کوردی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەرخەی بیرۆکەی فاشیزمی ئەو ڕێژیمەیە.

هەروەها پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە و ئەو بێڕێزییەی ڕێژیمی ئێرانیان بە جلوبەرگی کوردی مەحکووم کرد.

لەو پەیامەدا پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان داوایان کردووە کە خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی "٢ی ڕێبەندانـ"ـدا بە جلوبەرگی کوردی بێنە سەر شەقامەکان.