هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "سپای پاسداران لە زەنجیرە عەمەلیاتێکدا بنکە و مەقەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆریان بە مەقەڕەکان گەیاندووە".
"کاوە بەهرامی" بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی "کوردپا" ڕایگەیاند: "ئیدعاکانی سپای پاسداران دوورە لە ڕاستی و ئێمە لەو ناوچەیە هیچ بنکەیەکی سابتمان نییە".
بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێـشمەرگەی کوردستان، بە ڕەتکردنەوەی ئیدعاکانی سپای پاسداران لەمەڕ شەهید و بریندارکردنی پێشمەرگەکانی کوردستان، وتوویەتی: "لەو تۆپبارانکردنەدا هیچ خەسارێکی گیانیمان نەبووە و پێشمەرگەکانی کوردستان لە سڵامەتیی تەواودان".
ڕۆژی چوارشهممه ١٩ی خهرمانان، سپای تێرۆریستی پاسداران به فڕۆكهی بێفڕۆكهوان هێرشی كرده سهر خاكی ههرێمی كوردستان و به مووشەک له بهرزاییهكانی "تهلان" سهر به ناوچهی سیدهكانی دا.
پاش هێرشی مووشکیی سپای پاسداران، تۆپخانەکانی سپا بەرزاییەکانی "بەربەزینـ"ـیان بەسەختی بۆردومان کرد.