کوردستان میدیا: لە بارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناوچە کوردستانییەکان، بەرپرسێکی پلەبەرزی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: هێزی پێشمەرگە قەبووڵی نییە بچێتە ژێر ڕکێفی هێزە عێراقییەکانەوه.
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە زاری جێگری سپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان باسی لەوە کردووە، وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە لە کاتی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دۆسییەی ئەمنی بە هاوبەشیی بەڕێوە ببەن.
لەو بارەیەوە لیوا "قارەمان کەماڵ"، جێگری سپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە: "هەرکاتێک هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، پێویستە بواری ئەمنی بە هاوبەشی بەڕێوە ببرێت، چونکە هێزی پێشمەرگە قەبووڵی نییە، بچێتە ژێر ڕکێفی هێزە عێراقییەکانەوە".
ئەو بەرپرسە نیزامییەی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لە ڕەوتی گفتوگۆی شاندەکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە عێراقییەکان، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی کەرکووک و خورماتوو، یەکێکە لە خاڵەکان، بەڵام هەتا ئێستە بە فەرمی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق هیچ شتێکی فەرمی لەو بارەیەوە لە ئارادا نییە.
پێشتریش ناوبراو باسی لەوە کردبوو، کە وەزارەتی پێشمەرگە، لاری نییه لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، بەڵام بە مەرجێک کە ژووری ئۆپراسیۆن به بهشداریی هێزى پێشمهرگه دروست بكرێت، بۆ ئەمەش پێویستە عێراق بە فەرمی داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە بکات.
ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبهر، كهركووک كهوته ژێردهستی میلیشیاكانی حهشدی شهعبی و هێزهكانی عێراقەوە و هەتا ئێستە دۆخی کەرکووک ئاڵۆزه و ناسەقامگیرە.