کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی سووریەی دێموکرات توانیان زیندانی "سەناعە" کۆنترۆڵ بکەنەوە

11:31 - 7 رێبەندان 2721

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سووریەی دێموکرات بڵاوی کردەوەتەوە کە هێزەکانیان توانیویانە زیندانی "سەناعە" بە گشتی کۆنترۆڵ بکەنەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێزەکانیان توانیویانە ژمارەیەکی زۆر لەو داعشیانەی کە بەشدارییان لە شەڕەدا کردبوو، ناچار کردووە کە خۆ بە دەستەوە بدەن.

هێزەکانی سووریەی دێموکرات دوای دەسبەسەرداگرتنی هۆڵەکانی زیندان، توانیویانە ژمارەیەکی زۆر لەو داعشیانەی کە خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کردبوو، دەسبەسەر بکەن و بۆ شوێنێکی پارێزراویان ڕابگوێزن.

 لە شەڕ بۆ گرتنەوەی ئەو زیندانەدا ١٧٥ تێرۆریستی داعش کوژراون.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەو شەڕ و تێکهەڵچوونانەدا ٧٧ داعشی کوژراون. ٣٩ کەس لە هێزەکانی سووریەی دێموکرات شەهید و ٧ کەسی مەدەنیش گیانیان لەدەست ‌داوە.

دوای هێرش بۆ سەر زیندانی "غوێران" کە گەورەترین و خوێناویترین هێرشی داعش لە ساڵی ٢٠١٩وە  بوو، هێرش بۆ سەر زیندانی "سەناعە" دەستی پێکرد.