کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، سووکایەتی بە جلوبەرگی پیرۆزی پێشمەرگە دەکەن

13:27 - 7 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، لە شاری شنۆ، وەکوو پیشەی هەمیشەیییان لە شاخەکانی شاری شنۆ، بە جلوبەرگی پێشمەرگایەتییەوە، بۆسە بۆ کاسبکاران دادەنێن و سووکایەتی بە جلوبەرگی پیرۆزی پێشمەرگە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە شاخەکانی شاری شنۆ، هێزە نیزامییەکان بە ناوی بەرز و پیرۆز پێشمەرگەوە، بۆسە بۆ کاسبکارانی ئەو ناوچەیە دادەنێن و سووکایەتی بە جلوبەرگی پێشمەرگە دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند: ئەو هێزانە کە بێڕیزی و سووکایەتی بە جلوبەرگی پێشمەرگە دەکەن و بۆسە لە سەرڕێ کاسبکاران دادەنێن، جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێرانن، کە لە شاخەکانی شنۆ مۆڵ دراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند: ئەو هێزانە لە سەرڕێی کاسبکاران، بە ناوی پێشمەرگە و بە جلوبەرگی پێشمەرگەوە بۆسە دادەنێن و سووکایەتی بە جلوبەرگی پێشمەرگەوە دەکەن.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو هێزە مۆڵدراوە، لە پشت شاخەکانی گوندی "میراوایـ"ـی شاری شنۆدان و دەس بە ئەزیەت و ئازادانی هاووڵاتییانی ئەو گوندە و گوندەکانی دەوروبەری دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، رێكەوتی ٣/٥ /٩٨ بەرپرسی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران، لە پیرانشار بە ناوی "نەسیری" و بە ھاوكاریی بەرپرسی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە ناوی "كەریمی" بە ھاوڕیەتیی ھێندێك بەكرێگیراوی ئەو شارە پەلاماری گوندی زێوكەی بەربنەی پیرانشاریان داوە و دەستیان بەسەر ھێندێك ئەسپی كاسبكاران گرتووە.

سەرچاوەی کوردستان میدیا لەو بارەوە ڕایگەیاند: کە گوایا ئەسپی کاسبکاران بۆ ڕاگواستنی پێشمەرگە کەڵکی  لێ وەردەگرن.

سەرچاوەی کوردستان میدیا ئاشکرای کرد، کە لایەن خاوەن ئەسپەكانەوە پەلاماری بەكرێگیراوانان دراوە و پاش لێدانیان لە لایەن خاوەن ئەسپەکانەوە، ھەموو بارھەلگرەكانیان لێ سەندوونەتەوە.

هێزەکانی سپای پاسداران و دەستوپەیوەندییەکانیان، بە بڕیاری خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ٥٨ بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان هاتوونەتە کوردستان.