کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کەوتوونەتە بەر هێرشی قارەمانانەی شۆڕشگێڕان و چەند کەسی سەر بە ڕێژیم کوژراون.
دەقی ڕاپۆرتی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەم چەشنەیە:
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕادەگەێنێت، بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو، کاتژمێر ۲ی شەو، ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی خێڵەڕەشی بانە لە شاخی ناوبریتان، نزیک بە گوندی زڵێ، بۆ ڕێگریکردن لە کاسبکاران کەمین دادەنێنەوە و کە ئەو هێزانەی ڕێژیم دەکەوەنە بەر هێرشی شۆڕشگێڕەکان و لە و شەڕ و پێكدادانەدا چەند کەس لە ڕێگر و هێزەکانی ڕێژیمی کوماری ئیسڵامیی ئێران دەکوژرین.
شوناسی یەکێک لەو کوژراوانەی ڕێژیم "ئارمین فەخری" ڕاگەیەندراوە.
بەپێی زانیارییەکان لە خەساراتی لایەنی بەرانبەر هەتا ئیستا هەواڵێک لەبەردەستدا نییه.
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان