ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمە هێزەکانی ڕێژیم لە بناری "شەترە" دەستیان بەسەر ٢٠٠ سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی گوندی "میراوێـ"ـدا گرتووە.
هێزه نیزامییەکانی ڕێژیم دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی خەڵکدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەبێ هیچ بەڵگەیەک و بە پاساوی قاچاخی مەڕوماڵات هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەڵک.