کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری میاندوا بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاری کراو چوونەتە ئاوایی گامیشگولی لە ناوچەی ئاڵەشین.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو هێزانە بە هاوکاریی چەند کەس لە دەست و پێوەندییەکانیان لەو ئاواییە، زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر دانیشتوانی ئاوایی گامیشگولی.
بەوتەی دانیشتوانی ئەو ئاواییە هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم چەندین ماڵی تایبەتیان کە بنەماڵەی پێشمەرگە و کەسانی سیاسیی بوون دەست نیشان کردبوو و چوونەتە بەر دەرگای ماڵەکانیان و لێپرسینەوەیان لێ کردوون.
هێزەکانی رێژیم ماوە بە ماوە بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاری کراو زەخت و گوشار دەخەنە سەر هاووڵاتییانی کورد.
زۆر جاریش ئەو هێزانە بە بیانووی کۆ کردنەوەی ماهوارە ئەو زەخت و گوشارانە دەخەنە سەر هاووڵاتییانی کورد.