کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لە ناوچەی مەریوان دەستیان بەسەر ماهوارەی هاووڵاتییاندا گرت

19:17 - 15 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هێزەکانی سەربە پاسگای جانەوەرە لە ئاواییەکی سەربە شاری مەریوان، ژمارەیەک دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانیان کۆ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکان ماهوارەی ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانی ئاوایی دێ بنیادیان لە ناوچەی ساراڵ کۆ کردەوە.
بەوتەی شایەتحاڵان ئەو هێزانە بێ‌ ئەوەی مۆڵەتی یاسایان پێ‌ بێت دەستیان بە کۆکردنەوەی ماهوارەی دانیشتوانی ئە ئاواییە کردەوە.
هێزەکانی رێژیم لە درێژەی گەڵاڵەی کۆ کردنەوەی ماهوارە، ماوەیەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستیان بە زەوت کردنی ماهوارەی هاووڵاتییان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستاندا کردووە.