کوردستان میدیا: پارتی دێموکراتی گەلان (HDP) بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیە هەڵوێستی خۆی لەبارەی دوو حیزبی مەهەپە و ئاکەپە ڕاگەیاند.
پارتی دێموكراتی گه‌لان (HDP) ئاشکرای کردووە کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیە هەر دەنگێکی دژی ئاكەپە و مه‌هه‌په بێت، خزمه‌ت به ئاشتییە.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په "سه‌زای ته‌مه‌لی" لە كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی پارته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووە: "له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كە ٣١ی ئادار بەڕێوە دەچێت، ته‌نیا هه‌ڵبژاردن بۆ شاره‌وانییه‌كان ناكەین، به‌ڵكوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه چاره‌نووسی ڕێككه‌وتنی ئاكەپە و مه‌هه‌په‌ش یه‌كلا ده‌كاته‌وه".
تەمەلی باسی لەوە کردووە کە AKP و MHP شه‌ڕیان دژی كۆمه‌ڵگا ڕاگه‌یاندووه و بۆیه پێویسته گورزێكی كوشنده‌یان به‌ر بكه‌وێت.
بڕیارە ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیه و باكووری كوردستان لە مانگی ئادار بەڕێوە بچێت. بۆ ئەو ھەڵبژاردنەش هەدەپە و حەوت پارت و لایەنی باکووری کوردستان، رێککەوتوون كە ھەموویان پشتیوانی لە كاندیدەكانی ھەدەپە بكەن.