کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەر دۆلارێکی ئامریکا گەیشتە ٣٣ هەزار تمەن

12:44 - 22 جۆزەردان 2722

پڕۆفیسۆر "ئێستیو هنکی" مامۆستای بواری ئابووری لە زانکۆی "جان هاپکینز" لە پەیوەندی لەگەڵ بایەخی پارەی ئێرانی وتی کە بایەخی پارەی ئێران لە ئێستادا گەیشتووەتە خوارترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە تا ئێستا پارەی ئێران ئەوەندە بێ بایەخ نەبووە و ئەوە یەکەمجارە لە مێژوودا کە پارەی ئێران ئەوەندە بایەخی دێتە خوارەوە.

لە ئێستادا ٣٣ هەزار تمەنی ئێران بەرابەرە لەگەڵ یەک دۆلاری ئامریکایی.

بەپێی سەرچاوەکانی بازاڕی ڕەش، بایەخی پارەی ئێران لە سەرەتای مانگی ژانوییەی ٢٠٢٠ـەوە، ٥٩ لەسەد کەمی کردووە.