ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، هێزەکانی سپای تێرۆریسستی پاسداران لە بناری قەندیل لە کوێستانەکانی "تاتی دۆ، مێرگژان و دۆڵ بێ زەڕوێ"، هێرشیان بردووەتە سەر خەڵک و مەڕوماڵاتەکانیان بەتاڵان بردووە.
لەو هەڵمەتەدا هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران زیاتر لە هەزار سەر مەڕوماڵاتی خەڵکیان زەوت کردووە و بە تاڵانیان بردوون.
دواتر سپا داوای لە چەند جاشێک کردووە کە ئەو مەڕوماڵاتە وەکوو موزاییدە لە سپا بکڕنەوە.