کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٧ هەزار قوتابیی پارێزگای "خوراسانی شوماڵی" لە دەستپێڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی "شاد" بێبەرین

10:49 - 11 رەشەمه 2721

٣٧ هەزار قوتابی لە پارێزگای "خوراسانی شوماڵی" ئینتێرنێتیان نییە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی "شاد" بۆ درێژەی خوێندنیان بێبەرین.

"ئەبولقاسم ئەکبەری" سەرۆکی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لەو پارێزگایە وتوویەتی: "١٠٥ شوێن لەو پارێزگایە ئینتێرنێتیان نییە و بەو پێیە ٣٧ هەزار قوتابیی ئەو پارێزگایە مافی کەڵکوەرگرتن لە ئەپلیکەیشنی "شاد"یان نییە.

نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت لەو پارێزگایە قوتابییانی لە خوێندن وەدوا خستووە.

لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمەوە گەڵاڵەیەک داڕێژراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەستپێڕاگەیشتنی قوتابییان بە ئێنتێرنێت و ئەپلیکەیشنی "شاد"، بەڵام تا ئێستا ئەو گەڵاڵەیە هیچ هەنگاوێکی بۆ کەمکردنەوە یان چارەسەرکردنی کێشەی قوتابییان بە ئینتێرنێت هەڵنەگرتووە.