کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٦ هەزار میلیارد تمەن یارانەی گازی شل بێسەروشوێنە

10:40 - 9 خەزەڵوەر 2721

مەجلیسی ڕێژیم بۆ دیاریکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو، بودجە تەرخانکراوەکانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە ١٢ بەشی جۆراوجۆر تاوتوێ کردووە و لە ڕاپۆرتێکدا هۆکارەکانی گەندەڵیی ماڵی و لەدەستدانی باوەڕی کۆمەڵایەتیی هاووڵاتییانی بەنیسبەت کابینەی ڕووحانی ڕوون کردووەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەهۆی نەبوونی چاودێریی شیرکەتی بەشکۆی (سهامی) دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە چۆنییەتی دابەشکردن و بەکارهێنانی گازی شل، زیاتر لە ٧٠ لەسەدی گازی شلی دابەشکراو لەو ساڵانەی دواییدا یان بە دەستی بەکارهێنەران نەگەیشتووە یان ئەوەیکە شیرکەتەکانی دابەشکەر بە چەند بەرابەری قیمەت ئەو بەرهەمانەیان بە شوێنێکی نادیار فرۆشتووە.

ڕێژیم بڕی ٢٦ میلیارد تمەن پارەی بۆ کڕینی گازی شل بۆ پاڵاوگەکان بە نرخی ٢٣٠ تمەن دابین کردووە ئەوە لە حاڵێکدایە کە زیاتر لە ٧٠ لەسەدی ئەو گازە بە دەستی هاووڵاتییان نەگەیشتووە.