کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشت پارێزگا لە ئێران لەگەڵ هەڵاوسانی ٥٠ لەسەدی بەرەوڕوون

17:14 - 8 رەزبەر 2721

نرخی هەڵاوسان لە ٨ پارێزگای "کرماشان، سنە، ئیلام، چوارمەحاڵی بەختیاری، کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد، خوراسان، تەورێز و زەنجان" لە سنووری ٥٠ لەسەدی تێپەڕیوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوو پارێزگای "قوم و تاران" هەتا کۆتایی مانگی خەرمانان نرخی هەڵاوسانی ٤١ یەک لەسەدییان هەبووە و کەمترین نرخی هەڵاوسانیان بۆ خۆیان تەرخان کردووە.

بەو پێیە مەودای هەڵاوسان لە پارێزگای قوم بەنیسبەت پارێزگای ئیلام سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵات گەیشتووەتە ١١ لەسەد و دەریدەخات کە ناوچە فارسنشینەکان لە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە لەلایەن دەسەڵاتی تارانەوە زۆرترین گرینگی و بەهایان پێ دەدرێت و پارێزگاکانی دیکەیان لە پەراوێز خستووە.

لەلایەکی دیکەوە کارناسان ئابووری پێشبینیی ئەوە دەکەن، لە ئەگەری بەردەوامیی نرخی هەڵاوسان، لانیکەم نیوەی پارێزگاکانی ئێران لە مانگی ڕەزبەردا لەگەڵ هەڵاوسانی ٥٠ لەسەدی بەرەوڕوو دەبن.

نوێترین داتاکان لە ٣١ پارێزگای ئێران نیشان دەدات کە زۆرترین نرخی هەڵاوسانی مانگانە لە پارێزگای یەزد ٥.٣ لەسەد بووە و کەمترین هەڵاوسانیش لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ٢.١ لەسەد بووە.